سەرەکی / دەربارە

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی

بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر یەکێکە لە دامەزراوە حکومییەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەرکی سەرەکی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بریتییە لە بەڕێوەبردن و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو، دابینکردنی ئاوی ئاودێری بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان، و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و لافاو.

ئەرکە سەرەکییەکان

خاوێنکردنەوە و چاکسازیی جۆگە و کەناڵەکانی ئاودێری لە سەرتاسەری پارێزگا
دروستکردن و چاودێریکردنی پۆند و بەنداوە خاکییەکان بۆ هەڵگرتنی ئاو
پێشگرتن بە مەترسی لافاو و ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی فریاگوزاری
ڕاهێنانی ئەندازیاران لە بواری سیستەمی زانیاری جوگرافی و دیزاینی بەنداو
هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو

زانیاری بەڕێوەبەرایەتی

سەر بەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
پارێزگاهەولێر – هەرێمی کوردستان
کاتی کارکردنیەکشەممە – پێنجشەممە، ٨:٣٠ – ٤:٣٠
ئیمەیڵinfo@erbilirrigation.krd